ژماره 125
لاپه‌ڕه‌کان
 |
 |

ژماره 38
|
|
مزگه‌وتی نوور و کوژانه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌ک...والصلح خیر
4 / 2 / 2010
نووسینی/ چالاک محمد له بێرمینگهام
له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا برایه‌ک به‌سه‌رهاتێکی بۆ گێڕامه‌وه که پێم وابێت له یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی کوردستان ڕوویدابوو، ووتی له پێش نوێژی جه‌ماعه‌ت دوو موسڵمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک لێیان ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێ و کارده‌کاته ئه‌وه‌ی ببێته شه‌ڕیان، مه‌لای مزگه‌وتیش که هیچی پێناکرێت له‌گه‌ڵیان، ده‌ڵێت کاکه مزگه‌وت دائه‌خه‌م و بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه نوێژبکه‌ن، ئه‌ڵێن ئه‌ی مامۆستا جه‌ماعه‌ته‌که، ئه‌ویش ئه‌ڵێت نوێژی جه‌ماعه‌ت سوننه‌ته به‌ڵام برایه‌تی موسڵمانان واجبه، له‌به‌ر سوننه‌تێک واجبێک ناشکێنم.
جا ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو 30/01/2010 له مزگه‌وتی نوور له بێرمینگهام چه‌ند برایه‌ک نووری ئیمانیان له مزگه‌وته‌که‌دا کوژانه‌وه و میحرابه‌که‌یان بۆ شه‌یتان چۆڵ کرد‌و حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان سه‌ر پشک کرد بۆ فڕاندنی کورسی ئیمامه‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه خوێندبێتمانه‌وه هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ڕه‌زای خوایان لێ بێت له ئیمامه‌ت ڕایان کردووه چونکه مامۆستاکه‌یان فێری کردوون (انها امانه، و انها یوم القیامه خزی و الندامه)، به‌ڵام له هه‌ڵوێستێکدا شه‌یتان مامۆستا بێت له‌مه باشتر نابێت، ڕه‌نگه بڵێن باشه با ئه‌م مه‌لای مزگه‌وتی نووره‌ش با وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستان به حیکمه‌ته‌وه ده‌رگای مزگه‌وتی دابخستایه و ئه‌م شه‌ڕه‌ی دوورخستایه‌ته‌وه، ده‌ڵێم کاکه گیان ئه‌مجاره شه‌ڕه‌که له نێوان دوو موسڵمانی ساده نه‌بووه، به‌ڵکو له نێوان خودی ئیمامه‌که‌و داعیه‌کی ناسراوی مزگه‌وته‌که بووه، دووکه‌س که ئامۆژگاری خه‌ڵک ده‌که‌ن و له خوتبه‌ی جومعه‌دا له مینبه‌ره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوداوه(صلی الله علیه و سلم) په‌ند و ئایه‌تی قورئانی شی ده‌که‌نه‌وه.
مه‌خابن...هه‌زارجار مه‌خابن کار به‌مه‌شه‌وه بوه‌ستایه به‌هه‌ر حاڵ، به‌ڵام بانگهێشتنی پۆلیس له‌لایه‌ک و ناوبژی کردنی خه‌ڵکی عه‌وامی سه‌ره ڕێگا که به‌بێ ده‌ستنوێژ حورمه‌تی مزگه‌وته‌که‌یان شکاند له‌لایه‌کی تر ، پاشان له ماڵی خوادا جنێوی ناشرین و کافرکردنی یه‌کتر و ده‌ڵێن چه‌قۆکێشانیش (ئه‌مه‌ی دواییان نازانم ڕاسته یان نه‌ء) . به‌مه‌ش شکوور بووین، جا ڕه‌نگه بڵێین له‌مه زیاتر چی؟ نه‌خێر ئه‌م برایانه به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوون کاره‌که له‌م سنووره‌دا بووه‌ستێت و ته‌نها خه‌ڵکی بێرمینگهام سیر و پیازی پێوه بخۆن،به‌ڵکو پێش خه‌ڵکی ناحه‌ز خۆیان له ماڵپه‌ڕی ئیسلامی و نائیسلامی و پاڵتاکدا که‌وتنه بڵاوکردنه‌وه‌ی تا موسڵمانی کورد له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان خه‌مبار بکه‌ن به‌م کاره‌دزێوه‌یان، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئینگلیزیشیان باش بزانیایه له که‌ناڵه به‌ریتانی و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌وانیشدا ئه‌م قاره‌مانێتییه‌یان به دیاری ده‌به‌خشی به ناحه‌زانی ئیسلام.
جگه له‌و دووبرایه‌ی که باسمان کردن، لایه‌نی سێهه‌م که به‌ناوی خه‌مخۆری و به مه‌به‌ستی ناوبژی ئه‌و ڕۆژه له‌وێ ئاماده ئه‌بێت، له‌جیاتی قسه‌یه‌کی خێر و دامرکاندنه‌وه‌ی ئاگری فیتنه، بگره بڵێسه‌ی ئاگره‌که‌ی خۆش کرد‌و فووی به پشکۆکاندا کردبوو، تا ئیستاش که وا پێده‌چێت ئاگری ئاژاوه‌که به فه‌زڵی خوای گه‌وره و هیممه‌تی خه‌ڵکی خێرخواوه خه‌ریک بێت ب‌کووژێته‌وه ، که‌چی ئه‌م برایه ماڵپه‌ڕی سایته‌کانی پڕکردووه له‌م باسه، گوایه هه‌وڵی کوشتنی دراوه، له‌مه‌ش ناشرینتر تۆمارکردنی ده‌نگی یه‌ک و بڵاوکردنه‌وه‌ی به ماڵپه‌ڕه‌کاندا، ئه‌مه‌ش سوننه‌تێکی شه‌یتانی تره که شه‌یتان خۆی د‌رکی پێنه‌کردبوو. ئافه‌رم بۆئه‌م ڕاوێژ‌و سوڵحه، به‌خوا ئیسلام دۆستی وه‌ک ئێوه‌ی هه‌بێت براکانم،باوه‌ڕتان بێت دوژمنی قه‌ت ناوێت.
کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌ر یه‌ک له‌م برایانه(به سێهه‌م که‌سیشه‌وه) له قسه‌زانی خیطابه‌دا مامۆستان و خه‌ڵک به مامۆستا بانگیان ده‌کات، حه‌دیسێکی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه و سلم) م به‌بیرهاته‌وه که له زنجیره‌ی صه‌حیحی ئه‌لبانیدا هاتوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی هیوادارم ئه‌و برایانه بیخوێننه‌وه و بزانن که زانستی شه‌رعی به قسه زانی و کۆڕگه‌رم کردن نییه: عن ابی ذر مرفوعا: انکم الیوم فی زمان کثیر علماوءه قلیل خطباوءه،من ترک عشر فقد هوی، و یاتی من بعد زمان کثیر خطباوءه قلیل علماوءه من استمسک بعشر ما یعرفه فقد نجا. واته:
ئێوه ئه‌مڕۆ(واته صه‌حابه) له زه‌مانێکدان زانای زۆره‌و ووته‌بێژی که‌مه، هه‌ر که‌سێک واز له ده یه‌کی دینه‌که‌ی بهێنێت گومڕا ده‌بێت، ڕۆژگارێکیش دێت ووته‌بێژی زۆره و زانای که‌مه، هه‌رکه‌سێک ده یه‌کی(واته 1/10) بگرێت ڕزگاری بووه.
براکانم ئێمه له‌م ووڵاته‌دا هێشتا نه‌بووینه‌ته هۆکار بۆ ڕێنمایی موسڵمانێکی له ڕێ ده‌رچوو(نه‌ک کافرێک)،جا با نه‌بینه مایه‌ی فیتنه بۆ دینه‌که‌مان ئه‌و دووعایه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم (سه‌لامی خوای لێ بێت) دووباره‌بکه‌ینه‌وه که له قورئانی پیرۆزدا هاتووه {ربنا لا تجعلنا فتنه للذین کفروا و اغفرلنا ربنا ، انک انت العزیز الحکیم} الممتحنه (5).
حه‌زره‌تی یوسف(سه‌لامی خوای لێ بێت) به منداڵی و کۆیله‌یه‌تی ده‌یبه‌نه ووڵاتی میسر پاش ئه‌وه‌ی مناڵێکی نازداری باوکی ده‌بێت و براکانی وه‌ک ده‌زانن چۆن سته‌می لێ ئه‌که‌ن، پاش چه‌ند ساڵێک ده‌بیته مایه‌ی خێر، ڕێنمایی و یه‌کتاپه‌رستی له‌سه‌ر تا سه‌ری ئه‌و ووڵاته‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆکاره‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه نییه که ئه‌و پێغه‌مبه‌ر بووه، به‌ڵکو دڵسۆزی و له‌خۆبوردوویی وشه‌ونخوونی و لێدابرانی به‌رده‌وام و لانه‌کردنه‌وه له( فیتنه و دووزمانی) و ڕه‌وشتی به‌رزی، ئه‌مانه و شان به شانیش په‌یامی خوای گه‌وره یوسفی گه‌یانده چڵه‌پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵات له دونیادا پێش قیامه‌ت، براکانم کوا خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئایه‌ته‌کانی قورئان، چیرۆکی پێغه‌مبه‌ران ،حه‌دیسه پیرۆزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم): المسلم اخو المسلم لا یظلمه و لا یسلمه ...وه هه‌روه‌ها :لا تباغضوا ولا تحاسدوا ولا تدابروا و کونوا عباد الله اخوانا، ولا یحل لمسلم ان یهجر اخاه فوق ثلاث ..وه هه‌روه‌ها: لاترجعوا بعدی کفارا یضرب بعضکم رقاب بعض....وه هه‌روه‌ها؛ ایما رجل قال لاخیه کافر فقد باء بها احدهما...وه هه‌روه‌ها سباب المسلم فسوق و قتاله کفر ...پاشان : ایاکم و الظن فان الظن اکذب الحدیث، ولا تحسسوا ولا تجسسوا ولا تناجشوا ولا تحاسدوا...
له کۆتاییدا ئه‌و ئایه‌ته قورئانیه پیرۆزه ده‌هێنمه‌وه {انما الموءمنون اخوه، فاصلحوا بین اخویکم و اتقوا الله لعلکم ترحمون}الحجرات
منیش به‌و برایانه ده‌ڵێم (اتقوا الله) له خوا بترسن و کاره‌کانی خۆتان مایه پووچ مه‌که‌ن، دوژمن به خۆتان خۆش مه‌که‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و برایانه‌ی له سایته‌کاندا شت ده‌نووسن، به خوا ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌سوح نه‌که‌ن خوای گه‌وره ڕه‌حمیان پێناکات ، ده‌ست بخه‌نه ده‌ستی یه‌که‌وه، ئاگاداری فێڵ و پلانی شه‌یتان بن، و ماڵی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه { انما یعمر مساجد الله من آمن بالله و الیوم الآخر...} التوبه(18 خۆتان مه‌خه‌نه قاڵبی ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت{ و من اظلم م‌من من‌ع مساجد الله ان یذکر فیها اسمه و سعی فی خرابها أولئک ما کان له‌م أن یدخلوها إلا خائفین له‌م فی الدنیا خزی و له‌م فی الآخره عذاب عظیم}البقره(114).
سبحانک اللهم بحمده استغفرک و اتوب الیک و اشهد ان لا اله الا انت، خوای گه‌وره دڵه‌کانمان له‌سه‌ر دڵێک کۆ بکه‌یته‌وه و دووبه‌ره‌کی و دابڕان و پێش بڕکێ له‌سه‌ر کاری دونیا له موسڵمانان دوور بخه‌یته‌وه، زانستی شه‌رعیمان بده‌یتێ و سه‌رکه‌وتوومان بکه‌یت که کاری پێ بکه‌ین، سوودبه خشمان بکه‌یت و پاداشمان بده‌یته‌وه له‌سه‌ری، خه‌لکی ئاژاوه‌گێڕ و فیتنه‌مان لێ دووربخه‌یته‌وه و ڕیزی موسلمانان له ئافات و ئه‌و نه‌خۆشیانه تووشی هاتووه چاره‌سه‌ری بکه‌یت، ده‌ستی نزا و پاڕانه‌وه‌مان بۆ تۆ به‌رز کردۆته‌وه، لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتین، به نائومێدی و ده‌ست به‌تاڵی نه‌مان گێڕیته‌وه، خوایه گیان ئه‌وانه‌شی به دڵێکی پاکه‌وه قسه‌یه‌کی خێریان له‌به‌ر خاتری تۆ کردووه بۆ کووژانه‌وه‌ی ئه‌م فیتنه‌یه په‌روه‌ردگارمان له ئاگری فیتنه له دنیا و قیامه‌تدا بیان پارێزیت.
و آخر دعوانا الحمدلله رب العالمین و الصلاة و السلام علی النبی الأمی و علی آله و صحبه و من والاه الی یوم ا‌لدین.
خويندنه‌وه‌ی بابه‌ت: 316 جار
|
|